ژیاننامە

نزهەت حالی ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ٢٠٠٠ بەشی یاسای لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر تەواو کردووە، ساڵی ٢٠٠٧ بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانی لە شاری به‌غدا بەدەستهێناوە، بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی سەلاحەدین لەسەر تێزەکەی (ئاسایشی نیشتمانی لە نێوان ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان) بەدەستهێناوە، زمانەکانی (کوردی، فارسی، ئینگلیزی و عەرەبی) دەزانێت.

لاپەڕەکانی خەبات

باپیرەی نزهەت حالی ساڵی ١٩٣٢ لە شۆڕشی یەکەمی بارزان شەهید بووە، باوکی (حالی دۆڵەمەری) دوای شکستەکەی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٤٥ بووە کۆچبەر بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی ١٩٤٦ لە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان بەشداریی کردووە، ساڵی ١٩٤٧ یەکێک بووە لە یاوەرانی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ڕێپێوانە مێژووییەکە بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە. 

نزهەت حالی لەگەڵ خێزانەکەی دوای شکستەکەی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥ پەنایان بۆ ئێران برد، ساڵی ١٩٨٢ چووە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ساڵی ١٩٨٤ بوو بە ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان.

نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەم (١٩٩٣) و دوازدەیەم (١٩٩٩) بوو، ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە عضو کمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا، ساڵی ٢٠١٨ بوو بە بەڕێوەبەری دەزگای پاراستن سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتیی وەرگرتووە، لەوانە: ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنە تایبەتەکان (١٩٩٥)، بەرپرسی پاراستنی پارێزگای دهۆک (٢٠٠١)، عضو کمیته‌ی ناوه‌ندی لقی یەکی دهۆک (٢٠٠١)، یاریدەدەری دەزگای گشتیی پاراستن (٢٠٠٢-٢٠٠٣)، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنە تایبەتەکان (٢٠٠٤) و... هتد.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان