عەبدوڵڵا حەسەن عەبدوڵڵا لە ساڵی 1910 لە گوندی ئاڤادۆر لەدایک بووە، بە کوردی و ڕووسی قسەی دەکرد، لە ساڵی 1987 لە کۆمەڵگەی زۆرەملێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
خەباتنامەعەبدوڵڵا حەسەن عەبدوڵڵا لە 23ی ئایاری 1947 لەگەڵ کوڕەکەی جەمیل عەبدوڵڵا بەشداریی ڕێپێوانی بەرەو یەکەتی سۆڤیەت دەکات و بەرپرسی بەشەکە بووە و بەشداریی شەڕەکانی ڕێگەی کردووە، بەشداریی شەڕی دۆڵی قەتور و شەڕی پردی ماکۆ-ی کردووە و دوای زۆر ماندووبوون و ناڕەحەتی، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس لەسەر سنووری ئێران و سۆڤیەت دەپەڕێتەوە بۆ یەکەتی سۆڤیەت.
دوای گەیشتنیان بۆ یەکەتی سۆڤیەت، لە 19ی حوزەیرانی 1947، ئەو و هەموو هاوڕێکانی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان، چل ڕۆژ لە کەمپێکی داخراودا کە دەوروبەری بە تێلی دڕکدار دەور درابوو نیشتەجێ کران، لەلایەن کۆمەڵێک سەربازەوە دەپارێزران و لە ڕووی خواردن، جلوبەرگ و گواستنەوەوە وەک دیلی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا. پاشان بە بڕیاری دەوڵەتی سۆڤیەت لە ئازەربایجان لە ناوچەکانی ئاغدام، لاچین، ئایولاخ و کەلبەجەر دابەش کران. لە 10ی کانوونی یەکەمی 1947، ئەوان بۆ بنکەیەکی سەربازی لەسەر دەریای قەزوین لە باکۆ، پایتەختی کۆماری ئازەربایجان گواسترانەوە و لە 23ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سەربازییان پێ دان و لەژێر چاودێریی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژانە 8 کاتژمێر ڕاهێنانی سەربازییان دەکرد. لە هەمان کاتدا لەلایەن چەند هاوڕێیەکی خوێندەواری خۆیانەوە ڕۆژانە چوار کاتژمێر وانەی فێربوونی زمانی کوردییان وەردەگرت.
دوای مامەڵەی خراپی جەعفەر باقیرۆڤ لەگەڵ هاوڕێکانی، بڕیار درا کە لە 29ی ئابی 1948 کەمپی سەربازی لە کۆماری ئازەربایجانەوە بگوازنەوە بۆ کۆمەڵگەی چێرچوک لە نزیک تاشکەندی پایتەختی کۆماری ئۆزبەکستان و لەوێ ڕاهێنانی سەربازیی خۆیان درێژە پێ دا.
لە ئاداری ساڵی 1949 ئەو و هاوڕێکانی بە تاقم تاقم بە شەمەندەفەر لە گوندەکانی یەکەتی سۆڤیەت بڵاو کرانەوە و لە کێڵگەکانی کۆلخۆز (زەوییانەی خەڵک لە دەوڵەتیان وەرگرتبوو و پاشان پشکی حکوومەتیان دەدا) کاریان کرد.
دوای هەوڵێکی زۆر و ناردنی چەند نامەیەک لەلایەن جەنەراڵ بارزانی-یەوە بۆ ستالین، لە کۆتاییدا نامەیەک گەیشتە دەست ستالین کە تێیدا بارزانی باسی دەرد و ئازاری هاوڕێکانی دەکات و ئەویش دەستبەجێ بڕیاری پێکهێنانی کۆمیتەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی هاوڕێکانی بارزانی دا و لە کۆتاییدا بڕیاری کۆمیتەکە ئەوە بوو کە هەموویان لە شاری ڤریڤیسکی کۆ بکەنەوە، بۆیە ناوبراو لە مانگی تشرینی دووەمی 1951 دەچێتە شاری ڤریڤیسکی لە سۆڤیەت.
دوای شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958 لە عێراق و گەڕانەوەی جەنەراڵ مستەفا بارزانی، لە 25ی شوباتی 1959 بەپێی خاڵەکانی 3 و 7 و بڕگەی (الف)ی خاڵی 10 و خاڵی 11ی یاسای گۆڕانکاریی ساڵی 1959 بۆ ئەو و هاوڕێکانی لێبووردنی گشتی دەرکرا.
لە ساڵی 1958 کۆماری عێراق بە سەرۆکایەتیی عەبدولکەریم قاسم دامەزرا، عەبدوڵڵا داوود حوسێن لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هاوڕێکانی بە کەشتیی گیرۆزیا لە ڕێگەی بەندەری بەسرە لە باشووری کۆماری عێراق دەگەڕێنەوە کوردستان. لە ساڵی 1975، دوای ڕووخانی شۆڕشی ئەیلوول، ئەو بۆ کۆمەڵگەی زۆرەملێی قوشتەپە لە هەولێر گواسترایەوە.
سەرچاوە:-
شەعبان عەلی شەعبان، چەند زانیارییەکی سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - 2013).
-
کاروان محەمەد مەجید، بارزانی لە مەهابادەوە تا یەکەتیی سۆڤیەت، چاپی 1، (سلێمانی - چاپخانەی پەیوەند - 2011).
-
گۆڤاری هەتاو، ژمارە 154، ساڵ 6، هەولێر، چاپخانەی کوردستان، هەینی، 15.04.1959.
-
لە یادەوەریی فەرماندەی شەهید حەسۆ میرخان جاجۆکی، 62 ڕۆژ لەگەڵ بارزانی، چوونی بارزانییەکان بۆ یەکەتیی سۆڤیەت، چاپی یەکەم (هەولێر - چاپخانەی ڕۆشنبیری - 1997).
-
مەسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد 1931-1958، (دهۆک - چاپخانەی خەبات - 1998).
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


