شەهید عەلی مەحمود میرەخان کەیانی، لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی حەسەن ئاوا، سەر بە ناحیەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە، لەدایک بووە. بارزانیی نەمر ناوی دایکی کوردستانی بە دایکی عەلی مەحمود بەخشیوە.
لە ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخراوی نهێنیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە لایەنی نهێنیی هێزی شەمەڕانی، سەر بە هێزی خەبات، بووە ئەندام. لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و لە لەقەی نەورۆلی هێزی شەمەڕان، سەر بە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بووە پێشمەرگە.
لە ساڵی ١٩٦٣ بەشداری شەڕەکانی دەستانی پردی زەڵم و شەڕی چیای زۆزیک لە ناحیەی دیانا لە پارێزگای هەولێر، و شەڕەکانی ناوچەی نەورۆلی و ناوچەی شەمەڕانی لە پارێزگای سلێمانی کردووە. لە ساڵی ١٩٦٤ پلەی سەرپەلی لە لەقەی نەورۆلی هێزی پێشمەرگەکانی کوردستان وەرگرتووە.
لە ساڵی ١٩٦٨ لە یەکێک لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەکانی هێرشی سوپای عێراق لە دەشتی شارەزوور، فیشەکێک لەبەردا کەوتووە و شەهید بووە.
١. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


